قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە شاری قامشلۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ژنان بە دروستكردنی جلوبەرگی کوردییەوە خۆیان بۆ نەورۆز ئامادە دەکەن.
سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئابووری له ناوچه‌كه، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان هێشتا به دڵێكی خۆشه‌وه قوماشی ڕەنگاوڕەنگی کوردی ده‌دورن و خۆیان بۆ بەهار و نەورۆز ئامادە دەکەن.
نەورۆز بۆ كورد به‌واتای بووژانەوە و ڕۆژێكی نوێ دێت، هەزاران ساڵە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یادی نەورۆز له هه‌رجوار پارچه‌ی كوردستان دەگێڕێت، ئەمساڵیش سه‌ره‌ڕای بۆردومان و شهر و بوومەلەرزەکان، دانیشتوانی ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێت نەورۆزدا ڕۆژێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن و دڵخۆشبن.

هه‌ڤاڵ بۆنجغ، له شاری قامشلۆ بازرگانی و جلوبەرگی کوردییە، بە نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، “نەورۆز بە جلوبەرگی کوردی ناسراوە، بۆیە هەموو ساڵێک پێش نەورۆز خەڵک جلوبەرگی كوردی ده‌دورن بۆ ئه‌م یاده”.
بۆنجغ،هەروەها دەڵێت، ئێمە ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان جلوبەرگی کوردی دەهێنین، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی نائاسایی و بوومەلەرزەکەوە جلەکان درەنگ گەیشتوون.
ڕاشیگه‌یاند “ڕەنگهكانی جلوبەرگی کوردی ڕه‌نگی كراوه‌ن وه‌ك ڕەنگی وەرزی بەهار و نه‌ورۆز”.
زه‌هره عەبدوڵڵا بەرگدوری جلوبەرگی كوردیه كه 20 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات، لە بارەی دورین و مۆدێلکردنی جلوبەرگی کوردی دەڵێت، خه‌ڵك ئێستا داوای مۆدێله‌كانی كۆن ده‌كه‌ن كه پێشتر دایه پیره‌كانمان له‌به‌ریان ده‌كرد، ئه‌م ساڵ فشارێکی زۆرمان لەسەرە بۆ ئامادەکاری بۆ نەورۆز.
زه‌هره باسی له‌وه‌ش كرد که جلوبه‌ڕگی کوردی له نه‌ورۆز نه‌ریته، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ویاده ده‌كه‌نه‌وه، كراسو كه‌وێ له‌به‌رده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده داواكاری له‌سه‌ر دوورینی مۆدێلی كۆنه به‌ڵام ساڵ به ساڵ كۆڕانكاری لێده‌كرێت، و داواكاری زیاتری له‌سه‌ر ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند مۆدێلی ئەمساڵی جلوبەرگی کوردی بریتییە لە کراس و كه‌وێ، و بەپێی قوماشەکە مۆدێلەکەیان دەگۆڕدرێت.
زه‌هرا دەڵێت تا ئێستاش دایکانمان جلی کوردی لەبەر دەکەن و جلوبەرگەکانیان مۆدێلی کۆنن.
زه‌هرا ڕاشیگه‌یاند کاریگەریی بوومەلەرزەکە و دۆخی ئابوری ئەمساڵ بە گشتی کاریگەری لەسەر پێشوازیكردن له نەورۆز هەبوو، بەڵام چونکە نەورۆز جەژنێکی دێرین نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمە خۆمان بۆی ئامادە دەکەین و ساڵانه‌ش ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه.