حەسەکە – نۆرس پرێس
عەبدولحەمید سەرقاڵی ناشتنی قەڵەمی مێوە لەسەر زەویەکەی، کە پێشتر بەروبوومە نەریتییەکانی وەک گەنم و جۆ و پاقلەمەنی دەچاند.
عەبدولحەمید ئەلحاج (44 ساڵ) دانیشتووی گوندی ئەلحاج لە گوندەواری رۆژئاوای حەسەکە، زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆی (کە لە چوار دۆنم پێکهاتووە)، لە کەناری باکوری رووباری خاپور، کردوە بە باخچەیەکی مێو کە لە هەزار دار مێو پێکهاتووە.
ئەو جووتیارە چل ساڵە بە نۆرس پرێسی وت، “لە رابردوودا زەویەکەی بە گەنم دەچاند، بەڵام بەهۆی زۆری تێچووەکەی، پەنای بردە بەر چاندنی نەمامی میوە، بەو پێیەی بەرهەمەکەیان باشترە”.
ئەلحاج ئاماژە بەوە دەکات کە چاندنی نەمام پێویستی بە چاودێری هەیە لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمیدا، دوای ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەرهەمەکەی دەست پێدەکات، جگە لەوەش پێویستیان بە چاودێری و هەوڵی زیاتر نابێت.
جوتیارەکە لە ترێ و میوە و گەڵامێو و دارەکەش بە هەمان شێوە داهاتی دەبێت، جگە لەوەش پێویستیان بە ئاوی زۆر نییە، بە پێچەوانەی گەنم و جۆوە.
بە گوتەی ئەو جووتیارە، زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکەی دەستیان کردووە بە چاندنی نەمامی میوە، وەکو مێو، زەیتون، هەنار و سکالۆپ، کە هەمان هۆکار کە وای لێکردوون ئەوانە بچێنن.
عەلی محەمەد ئەلحاج (60 ساڵ) وێنەی زۆرێک لە جووتیارەکانی دیکە، بۆیە پێنج دۆنم لە زەویەکەی تەرخان کرد و کردی بە داری زەیتون، هەمان بڕیش بۆ مێو، هەروەها 17 دۆنمەکەی کە مابووەوە لە کۆی رووبەرەکە کردی بە گەنم، بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی.
محەمەد ئەلحاج، دانیشتووی گوندی ئوم ماعز لە گوندەواری رۆژئاوای حەسەکە، خاوەنی نزیکەی 200 درەختی مێوە.
ناوبراو بە نۆرس پرێسی گووت، ئەو روویکردوەتە چاندنی درەختی زەیتون و ترێ، “چونکە بەرهەمیان باشترە، هەروەها تێچووی چاندنیان هەرزانترە، بەتایبەتی لە ئاوداندا، بە پێچەوانەی ئەو ئاوەی کە گەنم و جۆ پێویستیان بە ئاوی زیاترە”.
جووتیارەکە سوود لەو رووبەرە زەوییە وەردەگرێت کە لە نێوان درەختەکاندا هەیە بۆ چاندنی سەوزە، جا هاوین بێت یان زستان.
ئەو پێی وایە چاندنی سەوزە و درەختی میوە پێویستی بە هێزی مرۆیی هەیە، ئەمەش هەلی کارێکی گەورە بۆ ئەو کرێکارانە پێکدەهێنێت کە بەدوای کارێکی هەمیشەییدا دەگەڕێن.
بە گوتەی سعود عەبدولحسێن (51 ساڵ) دانیشتووی گوندی توینە لە گوندەواری رۆژئاوای حەسەکە، چاندنی سەوزەوات بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، سەرەتا بە چاندن و ئاودان و پاککردنەوە دەستپێدەکات، پاشان دروێنەکردن، کۆکردنەوە، بەستن و بەبازاڕکردنی سەوزە، “هەموو ئەمانەش پێویستی بە هێزیکی کاری گەورە هەیە، چونکە کار لێرە لە وەرزی هاوین و زستاندا بەردەوامە.”
ئەو پێی وایە لەگەڵ ئەم بەروبومانەدا، “سود زاڵە بەسەر ئەو کەسانەی کە لە کێڵگەکەدا کاردەکەن، لەوانەش کرێکاری هەمیشەیی و جووتیاران، جگە لەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان دابین دەکات، کە هەرزانترە لە بەرهەمی هاوردەکراو”.
عەبدولحسێن 27 دۆنم لە زەویەکەی بە 150 درەختی زەیتون دەچێنێت، جگە لە سەوزەی هاوین و زستان، وەک “جەرجیر، پیاز، ترێ، کرێس، کرێش، و چەرخ”.
سەبارەت بە وەرزی هاوین، “تەماتە، خەیار، باینجان، بیبەر، و کولەکە” لە نەمامگەکاندا دەچێنرێت کە رووبەرەکانیان بە 10 دۆنم بۆ زستان و 6 بۆ هاوین مەزەندە دەکرێت.