قوربانیانی کۆمکوژیەکی داعش لە گوندەواری مەنبیج یادی ئەو کارەساتە دەکەنەوە

مەنبیج- نۆرس پرێس

ئەلیف ئەلعەبید (٧٠ ساڵ)، دانیشتووی گوندی بەویر لە باکووری مەنبیج، بەتەنیا تێدەکۆشێت بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تاڵ، دوای کوشتنی کوڕەکەی کە تاکە بژێوی بنەماڵەکەی بوو بە دەستی “ڕێکخراوی تیتۆریستی داعش”.

ڕێکخراوەکە لێگەڕا نەوەکەی کە ئەو کاتە تەمەنی هەشت ساڵ بوو، کوشتنی باوکی ببینێت و لە ئەنجامدا بە نەخۆشییەک نەخۆش کەوت کە وای لێکرد بە تەواوی نەتوانێت بجوڵێت، بۆیە داپیرە دوای کۆششێکی زۆر لە هەموو شارەکانی سوریا، بێهیوا بوو لە چارەسەر کردنی و نەیتوانی بڕێک لە ئازارەکانی کەم بکاتەوە.

لە حەڤدە ی تەمموزی  2016 داعش کۆمەڵکوژییەکی دژی دانیشتوانی گوندەکە ئەنجامدا، هەرکەسێکیان بەرچاوکەوت گولەبارانیان کردن، لەنێویاندا دوو منداڵی تەمەن حەوت ساڵ و کۆرپەیەکی تەمەن ساڵ و نیو هەبوون، جگە لە دە کەسی ئاوارە کە ئەندامی خێزانێک بوون و لە قوتابخانەی گوندەکەدا نیشتەجێ بوون.

لەو رۆژەدا رێكخراوەكە 36 هاوڵاتی مەدەنی گوندەكەیان كوشت، كە منداڵ و پیاو و ژن بوون، جگە لە 6 بریندار، كە رێكخراوەكە بووە هۆی كەمئەندامییەكی هەمیشەیی بۆیان.

گوندی بەویر دەکەوێتە گوندەواری باکووری مەنبەج و 13 کم لە ناوەندی شارەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە دوو سەد بنەماڵە، لە خێڵێکی عەرەبەوە هاتوون بە ناوی “الخەرەج”، هەروەها لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریدا کاردەکەن.

لەو کاتەوەی کە ڕێکخراوەکە کوشتارەکەی ئەنجامداوە، هاوسەری کوڕی “العوبەید” تووشی نەخۆشییەک بووە کە پزیشکەکان نەیانتوانیوە دەستنیشانی بکەن، هەر دوو ڕۆژ جارێک تووشی سەرئێشەیەکی توند دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، بەبێ ئەوەی هیچ هاوکاری لە هیچ لایەنێکەوە بکرێت، بە گوتەی داپیرە.

ژنە حەفتاساڵانەکە بە نۆرس پرێسی وت، ناتوانێت دیمەنی کوژرانی تاقانە کوڕەکەی و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون لە دەرگای ماڵەکەدا لەبیر بکات و ئەوەی بینیویەتی بیری دێنێتەوە “زەوی پڕ بوو لە خوێنی ئەوان، من وەستابووم  لە تەنیشتیان، نەمدەزانی چی بکەم، و کەس نەبوو یارمەتیم بدات لە ناشتنیان، ئەو کاتە پێویست نەبوو بگریم”

بنەماڵەی قوربانییەکان سەرەڕای تێپەڕینی ساڵانێک لە کۆمەڵکوژییەکە لە ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیاندا دەژین و لەگەڵ حەڤدەی تەمموزی هەموو ساڵێک رزگاربووانی کۆمەڵکوژییەکە دەچنە ئەو گۆڕستانەی کە پاشماوەی قوربانییەکانیان لەخۆدەگرێت.

داعش لە کانونی دووەمی 2014دا دوای شەڕەكانی دژ بە لایەنە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، شاری مەنبیج و گوندەوارەکانی كۆنترۆڵ كرد.

رۆژی 15ی ئابی 2016، ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج بە پشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای جەنگێک كە نزیكەی دوو مانگ و نیوی خایاند، ئەو رێكخراوە توندڕەوەی لە ناوچەکە وەدەرنا.

لەو کاتەدا ئەو ڕێکخراوە دانیشتوانی مەنبیج و گوندەوارەکانی ناچار دەکرد ڕوو بکەنە ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستیدا مابوون بۆ ئەوەی وەک قەڵغانی مرۆیی لە شەڕی دەرکردنی لە شارەکە بەکاریان بهێنن، بە وتەی دانیشتووانی شارەکە.

مستەفا ئەلموسا (٦٠ ساڵ) دانیشتووی شاری بەویر، باوکی بنەماڵەیەکی ١٣ کەسییە، نەیتوانی ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکە لەبیر بکات.

ئەو لەبیریەتی چی ڕوویدا، کاتێک ئەندامانی ڕێکخراوەکە دزەیان کردە ناو گوندەکە و دەستیان کرد بە کوشتنی دانیشتووان بە بیانووی ئەوەی کە ئەوان “مورتەد”ن، بەهۆی ڕەتکردنەوەی جێهێشتنی لە کاتی شەڕی سەر شارەکەدا بۆ دەرکردنی ڕێکخراوەکە لێی.

لەو كاتەدا رێكخراوەكە كوڕە تەمەن 23 ساڵەکەی “الموسا”یان كوشت، هەروەها تەقەیان لە نەوەكەی کرد، كە هیچ تاوانێكی نەبوو جگە لەوەی داوای کرد مامی نەکوژن.

جگە لە کوڕە گەورە  ٦٠ ساڵانەکەی و براکەی و دوو کوڕ و چوار ئامۆزا و سیان لە خێزانەکانیان  بە دەستی داعش کوژران.

باوکە خەمگینەکە دەشڵێت: “بێبەریان  کردم لەوەی بە کوڕە گەورەکەم شاد بم و ژنێکی بۆ ببینم، ئەوانە لە ئیسلام تێنەگەشتوون و دەیکەنە بیانوو بۆ کوشتن و تێکدان و ترساندنی دانیشتووان”

ئامادەکردنی: سەدام ئەلحەسەن – پیاچوونەوەی: عەمار حەیدەر