
لەسەر داروپەردووی ئەو خانووەی کە 20 رۆژ لەمەوبەر تێیدا ژیاوە، “ئەبولعز”ی تەمەن شەست ساڵان چادرێکی بۆ نیشتەجێکردنی ئەندامانی خێزانەکەی داناوە کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکە رزگاریان بووە.
شارۆچکەی جندرێس لە گوندەواری رۆژئاوای عەفرین بە یەکێک لەو ناوچانەی سوریا دادەنرێت کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی باشووری تورکیا و باکووری سوریاوە لە 6ی شوباتدا.
بەپێی ئامارەکانی بەشی چاودێری و بەڵگەنامەی نۆرس پرێس، 735 کەس لە شارۆچکەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 931 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات 283 باڵەخانە رووخاون و 3896 خێزانیش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.