هێشتا بچوكم، نامەوێت بمرم.

ئەم منداڵە خه‌ڵكی شاری “حەلەب”ه‌ له‌ سوریا ده‌ڵێت “نامەوێت بمرم، تەمەنم تەنها 12 ساڵە، زۆر دەترسم”.
چەند ڕۆژێکه‌ “مه‌یسا”ی ته‌مه‌ن 12 ساڵ، له‌ ناوه‌ندی حه‌وانه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ی دا و زۆربه‌ی شاره‌كه‌ له‌ماڵه‌كانیان دووركه‌وتنه‌وه‌،
ئەو منداڵە و خێزانەکەی لەگەڵ نزیکەی دوو هەزار و 500 خێزانی دیكه‌ لە هۆڵی وەرزشی یاریگای ئەلحەمدانییە، ده‌مینێنه‌وه‌ له‌ترسی بوومه‌له‌رزه‌.
وێنە: ڕافی حەسەن