په‌رخێ؛ ئاگری له شه‌قامی سیاسی و جه‌ماوه‌ری عێراق دژ به توركیا به‌ردا
سلێمانی- نۆرس پرێس
سه‌عات (01:50)ی خوله‌كی چوارشه‌ممه 20ی ته‌مموز، له‌كاتێكدا گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه رویان له ناوچه‌كه كردبو، توركیا چوار موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك كرد‌و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 22ی تریش برینداربون.
ئه‌و هێرشه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئاستی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش دژ به توركیا خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چو.
كاردانه‌وه‌كان خێرابون و له ئاست گه‌وره‌یی روداوه‌كه‌دا بو، له شه‌قامی عێراقی خه‌ڵك وروژاو هاتنه سه‌ر شه‌قام، له سه‌ره‌تادا له نه‌جه‌ف هێرشیانكرده سه‌ر نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزای توركیا‌و ده‌رگاكه‌یان داخست و ئاڵاكه‌یان له‌سه‌ر بیناكه هێنایه خواره‌وه.
له به‌غداش لایه‌نگرانی سه‌در له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه گردبونه‌وه‌و هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا باڵیۆزخانه‌كه بسوتێنرێت، به‌ڵام ئاڵاكه‌یان له‌سه‌ر بیناكه داگرت.
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی عێراق
توركیا له رێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، روداوه‌كه‌ی لابرد‌و خستیه ئه‌ستۆی پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌ڵام له ناوخۆی عێراق كه‌س بایه‌خی به‌و قسه‌یه نه‌داو ئه‌و لیژنه‌یه‌ی مسته‌فا كازمی به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ناردییه شوێنه‌كه، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه توركیا هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
فوئاد حوسێن، له شوێنی روداوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “تۆپبارانی ئەو شوێنە گەشتیارییە ئارامە بە تۆپهاوێژ لەلایەن تورکیاوە کراوە، ئەو گوندە گەشتیارییە جوانە بە چوار تۆپ کراوەتە ئامانج”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هێرشه‌كه‌ی به “ترسنۆكانه” دایه قه‌ڵه‌م و داواشی لە تورکیا کرد سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق رابگیرێت و داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بکات و قەرەبوی کەسوکاری شەهیدان و برینداران بکاتەوە.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، “سەرجەم رێکارە دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەناو خاکی عێراق… پرسی بەرگریکردن لەخۆکردن ئەرکێكی یاسایی و بەشێکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەرکێکی یاساییە. حکومەتی تورکیا و سوپای تورکیا و هەندێک جار دەڵێن بەرگری لە خۆمان دەکەین، بەڵام تۆپبارانی گوندێکی ئارام و کوشتنی خەڵکی سڤیل و گەشتیار ئەمە نابێتە بەرگریکردن نییە لە خۆکردن.”
هه‌شت راسپارده دژ به توركیا
دوای روداوه‌كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به په‌له سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌شت راسپارده‌ی سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا ده‌ركرد.
یه‌كێك له راسپارده‌كان، ئه‌وه‌بو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دۆسیه‌یه‌كی ته‌واو سه‌باره‌ت به “ده‌ستدرێژییه‌كانی” توركیا بكاته‌وه دژ به سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی عێراقییه‌كان و سكاڵا له‌وباره‌یه‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆماربكات.
راسپارده‌ش كرا، كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی له ئه‌نكه‌ره بانگهێشت بكرێته‌وه بۆ راوێژ‌و ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ توركیا بوه‌ستێنرێت و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاراسته‌بكرێت بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دۆخی سنوری عێراق و توركیا‌و هه‌رچی پێویسته بۆ به‌رگریكردن له خۆ بگیرێته‌به‌ر.
ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه، “سه‌روكاری دۆخی برینداره‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان بكرێت و قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم-یش بكرێت سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی رێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌شێكی تری راسپارده‌كانیدا رێنمایی دا، “داوا له توركیا بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه.”
داخستنی سنوره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان داواكارییه‌كی تره
دوای روداوه‌كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له توێتێكدا رایگه‌یاند، “تادێت روقاییمیه‌كانی توركیا زیاد ده‌كات و پێیوایه عێراق جگه له ئیدانه‌یه‌كی ژێرلێو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هیچ وه‌ڵامێكی نییه.”
سه‌در له تویته‌كه‌یدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا چه‌ند پێشنیارێكی له چوار خاڵدا خسته‌ڕو، یه‌كێك له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی عێراقه له توركیا له‌گه‌ڵ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه وشكانییه‌كان به‌ڕوی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌در داواشیكرد، هه‌رچی زوه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر توركیا سكاڵا تۆماربكرێت و رێكه‌وتنی ئه‌منیشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له‌به‌ره‌ی دژ به سه‌درییه‌كانه‌و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی چوارچێوه‌ی هه‌كاهه‌نگی ناو ماڵی شیعه، هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌دری ده‌ربڕی و داوایكرد ده‌روازه‌كان به توركیادا دابخرێت.
كۆتایی بونی توركیا له عێراق
داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی توركیا داواكارییه‌كه به‌رده‌وام له شه‌قامی سیاسی و جه‌ماوه‌ری عێراقدا دوباره ده‌كرێته‌وه.
توركیا له ساڵی 2015 وه شه‌ڕی دژ به داعشی قۆسته‌وه‌و له باشیك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خاكی عێراق بنكه‌ی سه‌ربازی دروستكردوه.
له كانونی دوه‌می 2020 یاسایه‌ك ده‌ركرا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، به‌ڵام توركیا هیچ پابه‌ندبونێكی نییه به یاساكه‌وه‌و به پاساوی پارتی كرێكارانی كوردستان تا دێت زیاتر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌دات و به درۆن هه‌ركوێیه‌كی كوردستان و موسڵ-ی بوێت به ئامانجی ده‌گرێت.
روداوه‌كه‌ی په‌رخێ بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و وڵاته له عێراق وه‌رچه‌رخانی دروستكردوه‌و له ئێستادا ئه‌و توڕه‌یی دروستبوه، به چونه ده‌ره‌وه‌ی توركیا له خاكی عێراق نه‌بێت دانامركێته‌وه.
رۆژی دوه‌می روداوه‌كه
ئه‌مڕۆ كه خۆرهه‌ڵهات، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا رۆژێكی جیاواز ده‌بێت، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، ماته‌مینی گشتی به‌هۆی ئه‌و كۆسته‌وه له عێراقییه‌كان كه‌وتوه راگه‌یاندوه.
هه‌رچه‌ند بڕیاره ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان دژ به توركیا زۆرێك له شاره‌كانی عێراق بگرێته‌وه، به‌ڵام دیارنییه داخۆ ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژ به توركیا‌و داموده‌زگا دیبلۆماسییه‌كانی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوخۆی عێراقدا چی به‌سه‌ر دێت.
له ئه‌نجامدا هه‌رچییه‌ك روبدات، رای گشتی له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و شه‌قامی جه‌ماوه‌ری، به‌رامبه‌ر به توركیا خرۆشاوه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێناكرێت خواست و روانینه‌كانی توركیا له عێراق وه‌ك پێش روداوه‌كه‌ی “په‌رخێ”ی لێبێته‌وه.