وێرانبوونی گەڕەکە دێرینەکانی حەڵەب

گەڕەکە کۆنەکانی شاری حەڵەب وەک هەموو گەڕەکەکانی تری ئەو شارە، خانوو و باڵەخانەکانی ئەوانیش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تووشی داڕمان و زیانگەیاندن بوونەوە.

باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لەو گەڕەکانە پێشتر بەهۆی ئەو شەڕانەی کە ساڵانێک لەمەوبەر لەنێوان هێزەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن روویدا، زیانیان بەرکەوتبوو.

دوای ئەوەی شەڕەکە کەم بووەوە و بەشێکی دانیشتوان توانیان خانووەکەیان نۆژەن بکەنەوە، بەڵام زرۆری نەخایاند بوومەلەرزەکە رێسەکەیانی کردەوە بە خوری و هێنانیەوە خاڵی سەرەتا، وێرانەیەک لە گەڕەکی دێرینی حەڵەب بەجێما.

وێنەگرتن: جۆرج سەعدە