یه‌كه‌م كاروانی خێزانه عێراقییه‌كان كه‌مپی هۆل جێده‌هێڵن له ئه‌مساڵدا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، سه‌دان هاوڵاتی عێراقی كه‌مپی هۆلیان جێهێشت له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، له یه‌كه‌م كاروانی خێزانه عیراقییه‌كان له ئه‌مساڵدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانی خێزانه عێراقییه‌كان كه‌مپی هۆلییان به جێهێشت، به‌ره‌و كه‌مپی جه‌دعه‌ی پارێزگای نینه‌وای باكووری رۆژئاوای عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاروانه‌كه 146 خێزانی له خۆگرتبوو، كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 584 كه‌س بوو.
هه‌فته‌ی رابردوو عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌به‌رانی عێراق به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، رێوشوێن گیراوه‌ته به‌ر بۆ گێرانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خێزانی عێراق له كه‌مپی هۆل، بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی گواستنه‌وه‌كه دیاری كات.
به گوێره‌ی لیدوانی به‌رپرسانی عێراق، ساڵی رابردوو 925 خێزانی عێراقی به شه‌ش قۆناغ كه‌مپی هۆلیان جێهێشتووه،