مەزلوم عەبدی: دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌هاوبه‌شی بەرپرسیارێتی باشترکردنی بارودۆخی دانیشتوان لە ئەستۆ بگرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی هاوبەش له ئه‌ستۆ بگرن له هاوکار و باشترکردنی بارودۆخی دانیشتوان.
عەبدی لە تویتێکدا تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر، ڕایگەیاند، “دۆخی ناسەقامگیری سیاسی و قەیرانی ئابووری و هێرشە بەردەوامەکانی داگیرکەری تورکیا ڕۆژانە خەڵکی سڤیل و ئاوارەکانی ناوچەکە ده‌كه‌نه قوربانی”.

عەبدی نوقمبوونی ئەو به‌ڵه‌مه‌ی كه خه‌ڵكی جه‌زیره‌ی “رۆژاڤا” تێیدا بونه قوربانی بە “کارەسات” ناوی برد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕووداوە واده‌كات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر له ڕۆژئاوای كوردستان هەوڵی زیاتر بدات بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی “هەسەدە” هەموو هەوڵێک دەدەنین بۆ ئەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە، هەروەها لێپرسینەوەش له‌گه‌ل بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ین .
عەبدی بانگه‌وازی سورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات و ده‌ڵێت سەرجەم ئەو سوریانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین كه هەموو ئاسانکارییەک بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بە سەلامەتی دابین ده‌كه‌بن.