داعش سەرلەنوێ هێرش دەکاتەوە سەر بیابانی سووریا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوای ئەوەی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی حکومەت کەوتە بۆسەیەکیانەوە لە بیابانی رۆژهەڵاتی حومس لە رۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” دەستی بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیدا گرت، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلێکی شوێنپێهەڵگر هەبوو.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت رایانگەیاند، ژمارەیەک لە ئەندامانی ‘داعش’ لەسەر رێگای بیابانی تەدمر بۆسەیان بۆ کاروانێکی سەربازی سەر بە فیرقه ی 17ی هێزه کانی حکومه ت داناوە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی کاروانەکە پێش ئەوەی بکەونە بۆسەکەوە لەڕێگەی رادیۆوە پەیوەندییان کردووە و ئەوەیان پشتڕاستیانکردەوە، کە گەڕاونەتەوە بۆ بارەگا سەربازییەکەیان لە بیابانەکە.

دوای کشانەوەی کاروانەکە، پێش ئەوەی بگەنە ئەو شوێنەی کە ئەندامانی رێکخراوەکە لە بۆسەدا بوون بۆیان، لە مەودای دوورەوە بە فیشەک کاروانەکەیان کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و برینداری لێبکەوێتەوە، هاوکات توانیویانە دەست بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا بگرن و بگەڕێنەوە قووڵایی بیابانەکان.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان