قامشلۆ-نۆرس پرێس
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ستایشی ئه‌و رۆڵه “پاڵه‌وانانه”ی ژنه شه‌ڕڤانه‌كان ده‌كات له ریزی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش له‌و ستایشه، درۆنێكی توركی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی ژنی كرد به ئامانج.
چیرۆكه‌كه چییه؟
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی دوێنێ شه‌ممه له ده‌ستدانی سێ فه‌رمانده‌ی ژنی راگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانی درۆنێكی توركی بۆ سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یان له ده‌روازه‌ی شاری قامشلۆ، كه بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی له‌وێدا هه‌یه.
یه‌كێك له‌و فه‌رماندانه‌ی به ئامانج گیرا، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی دژه تیرۆری هه‌سه‌ده بو، ئه‌و هێزه‌ش به سه‌ری رم له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانی ده‌ناسرێت.
هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به به‌رپرسیار زانی له‌و به ئامانجگرتنه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، “له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشانه‌ی داگیركه‌ری توركی ده‌یكاته سه‌ر ناوچه‌كانمان، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌ندازه‌ی خۆی له‌و هێرشه به‌رپرسیارن.”
پێش چه‌ند سه‌عاتێك، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك باسی له‌وه‌كرد، “له شه‌ری داعشدا شه‌ڕڤانانی ژن رۆڵیان هه‌بوه‌و به‌رده‌وامیش رۆڵ ده‌گێڕن، پێكه‌وه به یه‌كگرتویی ده‌مێنینه‌وه له پێناو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاییه‌كی سه‌قامگیر، پێكه‌وه به‌هێزترین.”
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌دا وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ژنه سه‌ربازی هاوپه‌یمانی و ژنه شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده دانرابون له‌ناو باخچه‌یه‌كی پڕ له گوڵ.
درۆنی توركییه‌كان كاران
له دوای كۆتاییهاتنی لوتكه‌ی تاران كه به رای چاودێران ئه‌ردۆگان شكستیهێنان له هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هێرشه‌كانی توركیا به درۆن زیادیانكردوه.
پێش 48 سه‌عاتیش له بۆردومانه‌كه‌ی قامشلۆ، درۆنێكی توركی ئۆتۆمۆبێلێكی له كوبانێ به ئامانجگرت كه دو شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده له ناویدابون.
دواتریش درۆنێكی توركی تر پێگه‌یه‌كی سوپای سوریای له گوندی زۆرمه‌غار له گونده‌واری رۆژئاوای كوبانێ كرده ئامانج.
وه‌لید چۆلی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی فورات بۆ توێژینه‌وه، كه باره‌گاكه‌ی له قامشلۆیه‌وه باسی له‌وه‌كرد، “له لوتكه‌ی تاران رێكه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامی بدات به وه‌شاندنی گورز له رێی درۆنه‌وه له به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی وشكانی.”
په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نیكۆلاس هاریس، پسپۆڕی ئه‌منی له په‌یمانگای نیولاینز (باره‌گاكه‌ی له واشنتنه) پێیوایه “ئه‌مه‌ریكا كه‌ناڵی هه‌واڵگری نهێنی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌و توركیاش ئه‌و كه‌ناڵه‌ی قۆستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی به درۆن له خاكی سوریادا.”
به‌بۆچونی ئه‌و، واشنتن “پێیوایه ئه‌و هێرشانه باجێكی قبوڵكراون له به‌رامبه‌ر رێگری له ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوانی توركیا دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی.”
به بۆچونی چۆلی، “ده‌بو هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا زبر بوایه دژ به ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا به‌تایبه‌ت كه كاركردنی هه‌ردولا به‌رده‌وامه دژ به تیرۆر و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له نێوان شه‌ڕی وشكانی و ئاسمانی و هه‌ردوكیان ته‌گه‌ره له به‌رده‌م ئۆپراسیۆنه‌كانی دژ به تیرۆر دروست ده‌كه‌ن.”